دۆناڵد ترەمپ، بۆ جارێکى دیکە دەرگاى کۆشکى سپى
بەڕودا دەکرێتەوە و دواى شکستى بەرامبەر جۆ بایدن و رادەستکردنى دەسەڵاتەکەى لە
ساڵى 2021،
ئەمڕۆ مێژو پێچەوانە کردەوە و دەسەڵاتى لێوەردەگرێتەوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ 20-1-2025 دۆناڵد ترمپ و جەی دی ڤانس، وەك سەرۆك و جێگری سەرۆکی نوێی ئەمەریکا،
سوێندی یاسایی دەخۆن و دەستبەکار دەبن، لە دوای 40 ساڵ بۆ یەکەمجار رێوڕەسمی سوێندخواردنی
سەرۆک لە نێو هۆڵی کۆنگرێسدا ئەنجام دەدرێت، بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە.
کاتژمێر 12ـى نیوەڕۆى ئەمڕۆ بە کاتى
ئەمەریکا، لە ڕێوڕەسمێکدا دۆناڵد ترەمپ وەك 47ـەمین سەرۆکی ئەمەریکا سوێندی یاسایی
دەخوات، پێشبینی دەکرێت
200 هەزار کەس لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکە ئامادەی رێوڕەسمەکە بن و ئەمەش بە یەکێك
لە گرنگترین مەراسیمەکانی دەستاودەستکردنی دەسەڵات دادەنرێت.
دەستپێك لە کڵێسای سانت جۆن رێوڕەسمی سوێندخواردن
دەستپێدەکات لە کۆشکی سپی پێشوازی
لە دۆناڵد ترەمپ و جەی دی ڤانس دەکرێت و ترەمپ وتارێك پێشکەش دەکات؛ پاش وتاردانیش
لە ژوری سەرۆکایەتی بەڵگەنامەکان واژۆ دەکات و دواتریش سەرۆک و جێگرەکەى میوانداری
خوانێك دەکرێن و دواتریش چاویان بە جۆ و جیڵ بایدن دەکەوێت.
47 جار خوێندراوەتەوە