وەفدەکەی هەرێم لەگەڵ سودانی و وەزیری دارایی فیدراڵ باسی چی دەکەن؟

KNN : Kurdish News Network
09:04 - 19/01/2025
کوردستان
وێنە/ ئەرشیف
+
-

ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێم گەیشتنە بەغداد، بەپێی زانیارییەکانی کەی ئێن ئێن، بڕیارە شاندەکە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی فیدراڵ کۆببنەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بڵاویکردوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێکی هەرێم بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوتون.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2025 و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

 

هاوکات، پەیامنێری کەی ئێن ئێن لە هەولێر رایگەیاند، بڕیارە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و تەیف سامی وەزیری دارایی فیدراڵ کۆببنەوە.

 

وتیشی: داهات و خەرجی ساڵی 2024 یەکێک لە تەوەری گفتوگۆکان دەبێت، بەوپێیەی لە چەند رۆژی رابردودا هەردو وەزارەتی دارایی هەرێم و فیدراڵ بەچەند راپۆرتێک وەڵامی یەکتریان دایەوە.

 

راشیگەیاند، بەپێی ئەو زانیارییانەی لەچەند سەرچاوەیەکەوە وەریگرتوە، شاندی هەرێم داوای گواستنەوەی چەند بابێکی موچە دەکات، بۆئەوەی هاوشێوەی ساڵی 2024، موچەی مانگی 12 لە ساڵی 2025 کێشەی بۆ دروست نەبێت.

 

هەولێر- بڕیار نامیق

295 جار خوێندراوەتەوە