فەرماندەی گشتی هەسەدە
ڕایگەیاند: نایانەوێت ئەزمونی هەرێمی کوردستان دوبارە بکەنەوە، و دەشڵێت: پێویستە
کێشەکان لەگەڵ تورکیا لەرێگەی دانوستانەوە چارەسەر بکرێن.
هەواڵ:KNNC
مەزڵوم عەبدی،
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی
عەرەبییە ڕایگەیاند: تورکیا دەیەوێت شاری کۆبانێ داگیربکات، لەگەڵ ئەوەی شەڕ لە بەنداوی
تشرین بەردەوامە، بەڵام نایانەوێت هیچ هێرشێك بۆسەر ئەو وڵاتە ئەنجام بدەن.
عەبدی باسی لەوەشکرد:
دەیانەوێت کێشە و گرفتەکانیان لەگەڵ تورکیا لە ڕێگەی دیالۆگ و دانوستان و گفتوگۆوە
چارەسەر بکەن.
دەشڵێت: نایانەوێت
ئەزمونی هەرێمی کوردستان دوبارە بکەنەوە، دەبێت دەستور مافەکانی کورد لە سوریا دەستەبەر
بکات، هەربۆیە لەگەڵ یەکپارچەی خەاکی سوریادان.
لەبارەی هێزەکانی ئەمریکاوە
ڕونیکردەوە کە بونی ئەو هێزە لە سوریا گرنگە بۆ لێک نزیککردنەوەی دیدگاکان، بۆیە
لەگەڵ مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکان لە سوریا.
98 جار خوێندراوەتەوە