مایک والتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دۆناڵد
ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، رایگەیاند، هەرگیز حەماس حکومڕانی غەززە
ناکات و لە ئەگەری پاشەکشەکردنێشیان لە ڕێککەوتنەکە، ئەمریکا پشتیوانی ئیسرائیل دەکات
لەوەی کە پێویستە بیکات.
هەواڵ:KNNC
ڕاوێژکارەکەی ترەمپ کە بە کەناڵی سی بی ئێس-ـی
وتوە، دڵنیای دەدەن کە حەماس هەرگیز حوکمڕانی غەززە ناکات.
باسی لەوەشکردوە، دەیەوێت گەلی ئیسرائیل لەسەر
ئەم بابەتە گوێی لێبگرن، ئەگەر پێویست بکات ئیسرائیل بگەڕێتەوە بۆ شەڕ، ئەوا ئەمەریکا بە هەمو شێوەیەک
لەگەڵیاندایە، لە ئەگەری پابەندنەبونی حەماس بە ڕێکەوتنەکە.
پێشتر واڵتز ڕاگەیاندبو، ئیدارەی داهاتو، کە مەبەستی ئیدارەکەی ترەمپە، زۆر کارئاسانی بۆ ئیسرائیلییەکان دەکات و لەگەڵیان راشکاو دەبێت، دڵنیاییشیداوە کە بزوتنەوەی حەماس وەک ڕێکخراوێکی سەربازی بەردەوام نابێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی هەینی سی ئێن ئێنـی ئەمەریکی
بڵاویکردوەتەوە؛ بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە کابینەی ئەمنی وڵاتەکەی
راگەیاندوە، دڵنیای لە ئەمەریکا وەرگرتوە، بۆ گەڕاندنەوەی ئیسرائیل بۆ شەر لە ئەگەری
سەرنەکەوتنی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ حەماس.
382 جار خوێندراوەتەوە