بەپێی ئەو پێشبینییانەى
کەشناسى بۆ کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێی کردوە، کەشى سەرما و باران و بەفر ناوچە جیاوازەکانى
هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و لە سەنتەرى دهۆکیش پێشبینى بەفربارین دەکرێت.
هەواڵ:KNNC
بەشى پێشبینییەکان لە
وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن پێشبینى دەکات ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت،
لەئێوارە و شەودا بگۆڕێت بۆ نیمچە هەور .
تایبەت بە کەشوهەواى
سبەینێ، پێشبینی دەکرێت لەئەنجامى هاتنى کاریگەرى شەپۆلێکى باران بارین و بەفر بارین
لەگەڵ بارستە هەوایەکى ساردى جەمسەرى ناوچەکەمان بکەوێتە ژێر کەشێکى نا سەقامگیر.
سبەینێ لەکاتەکانى بەرەبەیانى
زو ئاسمانى هەرێم هەور و سارد دەبێت، ناوچە سنورییەکان بەدرێژایی کاتەکان لەکاتى
دابارین بەفریش دەبارێت، لەگەڵ زیادبونى
کاریگەرى ئەم شەپۆلە باران لە سەرجەم ناوچەکەمان دەبارێت، هەروەها لەو ناوچە
شاخاوییانەى بەرزییان لە 1400م زیاترە ئەگەرى
بەفر بارین هەیە، لەسەنتەرى پارێزگاى دهۆکیش
پێشبینى بەفربارین دەکرێت و کاریگەریی شەپۆلەکەش تا شەوى دووشەممە بەردەوام دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای
پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 11 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 8 پلەى
سیلیزى
دهۆک: 4 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 6 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 6 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 0 پلەى سیلیزى
سۆران: 5 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 14 پلەى سیلیزى
949 جار خوێندراوەتەوە