لە شارى هەولێر و بە
بەشدارى شاندێکى بزوتنەوەى گۆڕان و ژورى توێژینەوەکانى بزوتنەوەکە، دیدارى ناوەندى توێژینەوەى ستاندەر تایبەت بە
داهاتوى رۆژئاواى کوردستان بەڕێوەچو.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ شەممە، دیداری
ناوەندی توێژینەوەی ستاندەر، بەبەشداری ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران و نوێنەری لایەنە
سیاسییەکان و توێژەران و ئەکادیمیستان، تایبەت بە داڕشتنی نەخشەڕێی ستراتیژی بۆ
داهاتوی رۆژائاوای کوردستان بەڕێوەچو کە بڕیارە سبەینێ ناوەڕۆکى دیدارەکە بۆ
میدیاکان بڵاوبکرێتەوە.
لەبارەى دیدارەکەوە، گەیلان
عەباس کە بە نوێنەرایەتی ژوری توێژینەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەیی دیدارەکە
بو، رایگەیاند؛ ئامانجی دیدارەکە بۆداڕشتنی نەخشەڕێیەکی سیاسی و یاسایی بو بۆ دیاریکردنی
چارەنوسی کورد لەنێو سوریای ئایندەدا، بەجۆرێک کەمافی هاوڵاتیبون بۆ کورد لەنێو
سوریا و دەستوری داهاتوی ئەو وڵاتەدا پارێزراو بێت.
وتیشى: جەخت
لەسەر یەکڕیزی کوردو پشتیوانیکردنی هەر هەوڵێکی،ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کرا کە سود بە
پرسی کورد بگەیەنێت لە تەواوی سوریادا و کۆمەڵێک
پێشنیازیشیان بۆ چۆنیەتى روبەڕبونەوەى ئاڵنگاریی و دەرفەتەکانى بەردەم کورد
لە رۆژئاوا و سوریاى داهاتو لە دیدارەکە خستوەتەڕو.
196 جار خوێندراوەتەوە