لەسەر رێگاى
کەلار-کفرى، روداوێکى سەختى هاتوچۆ رویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و
کەسێکیش بریندار بو.
هەواڵ:KNNC
راگەیاندنى هاتوچۆى
گەرمیان بڵاوى کردەوە؛ ئەمڕۆ یەکشەمە دوو ئۆتۆمبێلی جۆری هۆندا سۆناتا
و مارسیدس، بەئاراستەی قەزای کفری رۆیشتون، لە بەرامبەر گوندی (وەلی هەیەر ) پێکیاندادا.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە
کە بەهۆی روداوە پێکدادانەکەوە ئۆتۆمبێلى جۆرى مارسیدیسەکە گڕى گرتوە و سەرنشین و
شۆفێرەکەى سوتاون و گیانیان لەدەستداوە، شۆفێرى ئۆتۆمبێلى هۆندا-یەکەش بریندارە.
بەپێی زانیارییەکانى
هاتوچۆى گەرمیان لە ئێستادا لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکردوە.
139 جار خوێندراوەتەوە