لەسەرەتاى مانگى
رابردوەوە تا ئێستا نزیکەى 200 هەزار پەنابەری سوریی گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانى
خۆیان و زۆرترینیشیان بەرەو پارێزگاى حەلەب گەڕاونەتەوە.
هەواڵ:KNNC
فیلیپۆ گراندى، کۆمیساریی
نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروبارى پەنابەران لە لاپەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى
کۆمەڵایەتیی ئێکس نوسیویەتى:" لەگەڵ کەوتنى رژێمى بەشار ئەسەد لە 8ـى کانونى
یەکەمى ساڵى رابردوەوە تا 16ـى کانونى دوەمى ئەمساڵ، 195 هەزار و 200 پەنابەری سوریی
گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان.
هەر بەپێی
زانیارییەکانى ئەو کۆمیسیاره، ساڵى رابردو زیاتر لە 550 هەزار هاوڵاتیی سوریی
گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان و زۆرترینیشیان بۆ پارێزگاى حەلەب بوە کە رێژەکەى
گەیشتوەتە 23%.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە
کە لەگەڵ ئەوەى بەشێکى زۆرى پەنابەران حەزیان هەیە بۆ گەڕانەوە بۆ خاکى سوریا، بەڵام
بەشێکیان تا ئێستا دودڵن و پێویستیان بە هاوکاریی ماددى و لۆجستى هەیە تا بتوانن
دوبارە ژیانیان دروستبکەنەوە.
117 جار خوێندراوەتەوە