کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بەفر و باران دەبارێت و لە هەندێک ناوچە
پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزن.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ
ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان نمە باران دەبارێت و لە ناوچە
شاخاوییەکان و سنورییەکان بەفر دەبارێت.
دەشڵێت: لە سلێمانی تێکەڵەی بەفر و باران دەبارێت و لە کاتەکانی ئێوارە
کاریگەری شەپۆلەکە کۆتاییدێت و ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت، هاوکات پلەکانی گەرما
لە هەندێک ناوچە (6-7) پلە و لە هەندێک ناوچەش (8-10) نزم دەبێتەوە و لە ناوچە
شاخاوییەکانیش بۆ ژێر سفر دادەبەزێت.
سەبارەت بە کەشی سبەینێ سێشەممە کەشناسی هەرێم پێشبینی کردوە، ئاسمان ساماڵ
و سارد بێت، لەگەڵ دروستبونی شەختە لە ناوچە بەرزەکان، هاوکات پلەکانی گەرما چوار
تــــا شەشـــ پلە بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 12 پلەى
سیلیزى
سلێمانی : 9 پلەى
سیلیزى
دهۆک : 10 پلەى
سیلیزى
کەرکوک : 14 پلەى
سیلیزى
زاخۆ : 11 پلەى
سیلیزى
هەڵەبجە : 10 پلەى
سیلیزى
حاجی ئۆمەران:
-3 پلەى سیلیزى
سۆران: 7 پلەى
سیلیزى
گەرمیان : 12 پلەى
سیلیزى
256 جار خوێندراوەتەوە