کەمال مستەفا سەعید، بەڕێوەبەرى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى کۆچى دوایی کرد

KNN : Kurdish News Network
12:05 - 20/01/2025
کوردستان
+
-

دواى ململانێیەکى سەختى لەگەڵ نەخۆشیدا، ئەمڕۆ دوشەممە، کەمال مستەفا سەعید، بەڕێوەبەرى گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى کۆچى دوایی کرد و بزوتنەوەى گۆڕانیش لە پرسەنامەیەکدا دەڵێت: كاك كەمال هەڵسوڕاوێكی دیار و خاوەن پرەنسیپ و دڵسۆز بو لە خزمەتی گشتی و ئەركەكەشیدا و گیانلەدەستدانى لە دڵەوە خەمبار و نیگەرانی کردین.

 

 

دەقى پرسەنامەکەى ژوری حكومەتی بزوتنەوەی گۆڕان:


بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (كەمال مستەفا سەعید) بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی-مان لە پشكی بزوتنەوەی گۆڕان پێگەیشت.

 

كاك كەمال هەڵسوڕاوێكی دیار و خاوەن پرەنسیپ و دڵسۆز بو لە خزمەتی گشتی و ئەركەكەشیدا، گیانلەدەستدانی دوای ململانێیەكی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا لە دڵەوە خەمار و نیگەرانى کردین.

 

 

لەگەڵ سەرەخۆشی لە خۆمان و گۆڕانخوازان و هاوڕێیان و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەیان، لە خوای گەورە داواکارین رۆحی بە بەهەشت شاد بکات، دڵنەوایی و سەبورییش بە هەمولایەکمان ببەخشێ.

انا لله و انا الیه راجعون
ژوری حكومەتی بزوتنەوەی گۆڕان
20ی 1ى 2025

172 جار خوێندراوەتەوە