بەریتانیا بە فەرمی بۆ چەند پیشيیەک، بە موچەی مانگانەی 2500 پاوەند بەرەو ژور دامەزراندی ڕاگەیاند

KNN : Kurdish News Network
06:49 - 20/01/2025
هەمەڕەنگ
+
-

ڕێکخراوی نیشتمانیی توێژینەوەی جەمسەرەکانی بەریتانیا رایگەیاندوە بۆ چەند پۆستێک پێویستیان بە کارمەندە بۆ دامەزراندن و هانی خەڵکیش دەدات پەیوەندییان پێوە بکەن.

هەواڵ:KNNC

سەنتەری نیشتمانی توێژینەوەی جەمسەری بەریتانیا هەڵمەتێکی بۆ هاندانی خەڵک بۆ کارکردن دەستپێکردوە، سەنتەرەکە هەوڵدەدات کەسانێک دابمەزرێنێت کە کارامەیی جۆراوجۆریان هەیە لە یەکێک لە دورترین و جوانترین شوێنەکانی سەر زەوی کە بە کیشوەری بەستوش بەناوبانگە.

 

ئەو پۆستانەی داواکراون بۆ کارکردن لە ساردترین ناوچەی جیهان، بریتین لە ئەندازیاری ئەلیکترۆنی، ڕێبەری مەیدانی، بەڕێوەبەری ڕادیۆ و بایۆلۆجی دەریایی، کارەباچی و چێشتلێنەر.

دامەزراندنەکە بۆ ماوەی شەش بۆ 18 مانگە و موچەی مانگانەش لە 2500 پاوەندەوە دەست پێدەکات و تەواوی خەرجییەکانی ژیان وەک شوێنی نیشتەجێبون، خواردن، گەشتکردن، جلوبەرگی تایبەت، ئامێر و ڕاهێنان هەمویان دابینکراون.

 

شوێن کارکردنەکە ئەنتارکتیکایە، کە زەوییەکی شاخاوی بە سەهۆڵ داپۆشراوە، هەروەها یەکێکە لە بەرزترین ناوچەکان، و شکترین و ساردترین  ناوچەی جیهانیشە.


پەیمانگاکە دەڵێت؛ ئەوانەی لە ئەنتارکتیکا نیشتەجێ دەبن و کاردەکەن خزمەتێکی بەنرخ پێشکەش بە زانست دەکەن.

سەنتەری نیشتمانی توێژینەوەی جەمسەری بەریتانیا یەکێکە لە دامەزراوەکانی بەریتانیا و ئامانجی سەرەکی لێکۆڵینەوەیە لە جەمسەرەکان و گۆڕانی کەش و هەوا، هەروەها لە بەڕێوەبردنی زانستی جەمسەری و هەوڵدان بۆ تێگەیشتنێکی باشتر لە پرسە جیهانییەکان کار دەکات.

483 جار خوێندراوەتەوە