لە سبەینێوە بڕیارى قەدەغەکردنى تیکتۆک لە ئەمەریکا دەچێتە بوارى
جێبەجێکردنەوە، بەکارهێنەران سبەینێ دەتوانن هێشتا تیکتۆک بکەنەوە و راگرتنەکە
قۆناغ بە قۆناغ دەبێت، جێبەجێکردنى کۆتایی بڕیارەکەش دەکەوێتە دەست ترەمپ، کە
تەنها دوو رۆژى ماوە بچێتەوە بۆ کۆشکى سپى.
هەمەڕەنگ:KNNC
سبەینێ، 19ـى مانگى 1 بڕیارى دادگاى باڵاى ئەمەریکا بۆ قەدەغەکردنى تیکتۆک
لە وڵاتەکە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە، لەو بەروارەوە لە ئەمەریکا هیچ کەسێک
لەڕێی گوگڵ و ئەپڵ ستۆرەوە ناتوانێت تیکتۆک داببەزێنێتە ناو مۆبایل یان ئامێرە
زیرەکەکانى، لەکاتێکدا بەکارهێنەرانى ئێستا تا ماوەیەکى کاتى دەتوانن بەردەوام بن
لە بەکارهێنان.
ئیدارەى تیکتۆک پلانى بۆ روبەڕوبونەوەى ئەم دۆخە داناوە بۆ مامەڵەکردن
لەگەڵ ئەو بەکارهێنەرانەى یاساى قەدەغە دەیانگرێتەوە، بەشێوەیەک هەرکات
بەکارهێنەران ئەم ئاپە بکەنەوە نامەیەکیان لەبارەى بڕیارى قەدەغەکە پێدەگات.
بەپێی ئەو
زانیارییانەى تۆڕى سی ئێن ئێن ئاشکرایکردوە، تیکتۆک بەشێوەى قوناغ بە قۆناغ لەکارکردن
رادەوەستێت و کارەکە راستەوخۆ رونادات، ئەوانەى بەکارهێنەرن دەتوانن بەردەوام بن
بێ ئەوەى هیچ نوێکارییەکى ئاپەکەیان پێبگات تا ئەوکاتەى خۆى لەکارکەوتن دەوەستێت.
بەپێی بڕیارى
دادگاى باڵاى ئەمەریکا، لە سبەینێوە بەکارهێنانى تیکتۆک لە وڵاتەکە قەدەغە دەکرێت،
بەپێی وتەى دادوەرانیش ئەم بڕیارە دژى ئازادى رادەربڕین نییە، بەڵام ئەم بڕیارە
ناڕەزایەتیی زۆرى چالاکوانان و بەکارهێنەران و ئەو کەسانەى لێکەوتوەتەوە کە تیکتۆک
بۆ زیاتر لە کاتبەسەربردن بەکاردەهێنن، هەربۆیە چەند دروشمێکیان لەڕێی تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکردوەتەوە بەژێر ناوى Keeptiktok و Savetiktok.
جێبەجێکردنى ئەم بڕیارەى جۆ بایدن،
دەکەوێتە دەستى دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى هەڵبژێردراوى ئەمەریکا کە بڕیارە لە رۆژى
20ـى ئەم مانگە بێتەوە کۆشکى سپى، ترەمپیش لەوبارەیەوە وتویەتى:" دەبێت رێز
لە بڕیارەکە بگرین، بەڵام دەبێت کات هەبێت بۆ بڕیاردان لەبارەى جێبەجێکردن یاخود
رەتکردنییەوە.
وتوشیەتى:"
لە داهاتویەکى نزیکدا بڕیارى خۆمم دەبێت لەبارەى چارەنوسى تیکتۆمەوە، بەڵام پێویستم
بەکاتە تا بە دۆخەکەدا بچمەوە بۆیە چاوەڕێ بن.
214 جار خوێندراوەتەوە