كچەكە گەورەكەی سەرۆكی هەڵبژێراوی ویلایەتە یەكگرتوەكانی
ئەمەریكا لەگەڵ باوكی ناگەڕیتەوە بۆ كۆشكی سپی.
هەواڵ: (KNNC)
رۆژنامەی نیویۆرك پۆست رایگەیاند: ئیڤانکا ترەمپ، کچە گەروەی دۆناڵد
ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، پلانی گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی نییە و لە خولی
دوەمی سەرۆكایەتییەكەی باوكیدا هاوڕێیەتی ناكات، چونكە بەڕاشکاوی وتویەتی: "رقم لە سیاسەتە".
لەخولی یەكەمی سەرۆكایەتی دۆتاڵد ترەمپ، ئیڤانكا یەكێك بوە لە
گەروە راوێژكارەكانی، بەڵام رۆژی سێشەممە بەرۆژنامەكەی وتوە؛ نەك تەنها ناچێتەوە
بۆ كۆشكی سپیو بەڵكو لە واشنتۆن (DC)ـیش دور دەكەوێتەوە، هەروەك وتوشیەتی؛ چەند
ساڵێکی شێتانەی بەسەر بردوە، ئێستا هیوادەخوازێت ژیانێکی کاریگەری هەبێت،
بەلاشیەوە گرنگ نیە لەكوێ دەژی.
ئیڤانکا ترەمپی (43) ساڵ رونیكردوەتەوە؛ کاریگەری خۆشدەوێت، رقی
لە سیاسەت دەبێتەوە، بەڵام ناتوانێت لەیەکتریان جیا بکاتەوە، هەروەها یەكێكی دیكە لە هۆكاری
نەگەڕاندنەوەی بۆ كۆشكی سپی گرنگیدانە بە منداڵ و خێزانەكەی، چونكە لەكاتی
خزمەتكردن بەوڵاتەكەی نەیتوانیوە بەشێوەی پێویست گرنگیان پێبدات.
105 جار خوێندراوەتەوە