رۆژنامە ئەمەریكییەكان، بەشێك لە وتاری دەستبەكاربونی سەرۆکی هەڵبژێردراوی
ئەو وڵاتەیان ئاشكرا كردوە كە تیادا داوای "شۆڕش" لە تواناكانی بیرکردنەوەی
ژیرانە و بڕیاردانی باش لە ئەمەریكییەكان دەكات.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمرۆ دوشەممە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ راپۆرتێكی لەسەر وتاری
دەستبەكاربونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی
ئەمەریکا بڵاوكردوەتەوە كە تیادا داوا لە خەڵكی وڵاتەكەی دەكات "شۆڕش" لە
تواناكانی بیرکردنەوەی ژیرانە و بڕیاردانی تەندروست لەئەمەریكییەكان دەكات و
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، بەمتمانە و گەشبینییەوە گەڕاوەتەوە، کە ئەوەش سەرەتای سەردەمێکی
نوێیە بۆ سەركەوتنی وڵاتەكەی.
لەبەشێكی دیكەی وتارەكەدا سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكادا هاتوە؛
ئێستا كاتی ئەو گۆڕانكاییانەیە كە لەبەرژەوەندی وڵاتەیدایە، بەهێزێكی نوێ
دەستبەكاردەبنەوە بۆ خزمەتكردنی وڵاتەكەیان، بۆ ئەوە وڵاتەكەی كە خاوەنی گەورەترین
شارستانییە لە مێژودا.
ئەمڕۆ دوشەممە (2025/1/20) دۆنالد ترەمپ، وەك سەرۆكی ئەمەریكا
كاتژمێر (17:00) بەكاتی گرێنچ لەبەردەم جۆن رۆبەرتس، سەرۆكی دادوەری ئەمەریكاوە
سوێندی یاسایی دەخوات بۆ خولی دەم دەبێتەوە بە سەرۆكی (47)ـی ویلایەتە یەكگرتوەكانی
ئەمەریكا.
بڕیار بو رێوڕەسمی سویند خواردنی سەرۆكی ئەمەریكا لە لەبەردەم
باڵەخانەی کاپیتوڵ ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی
سەرمایەکی زۆرەوە شوێنەكە گۆردرا بۆ ناو کۆمەڵگەی کاپیتوڵ.
رۆژنامەكانی ئەمەریكا ئاشكرایان كردوە، دوای سوێند خواردنی ترەمپ،
پێدەچێت زنجیرەیەک فەرمان كە ژمارەیان نزیك دەبێتەوە لە (100) فەرمان و بە مەلەفەكانی
وزەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە کۆچبەری نایاسایی، دەربكات، چونكە ترەمپ بەڵێنی داوە
سیاسەتی ئەمەریکا دادەڕێژێتەوە.
515 جار خوێندراوەتەوە