پوتین پیرۆزبایی لە ترەمپ دەكات

KNN : Kurdish News Network
05:34 - 20/01/2025
جیهان
+
-

پێش دەستبەكاربونی وەك سەرۆكی ئەمەریكا، سەرۆكی روسیا پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەكات و رایدەگەیەنێت: بۆ رێگریكردن لە جەنگی سێیەمی جیهانی پێشوازی لە خواستەكەی ترەمپ دەكەن.


هەواڵ: (KNNC)


ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا كرد و لەپەیامەكەیدا رایگەیاند: پێشوازی لە خواستی ترەمپ دەکەن بۆ دروستکردنی پەیوەندی راستەوخۆ لەگەڵ روسیا و رێگریکردن لە جەنگی سێیەمی جیهانی.


وتیشی: روسیا دەیەوێت ئاشتییەکی بەردەوام لە ئۆکرانیادا هەبێت.


هاوكات لەگەڵ پەیامی پیرۆزبایی لە ترەمپ، سەرۆكی روسیا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، مۆسکۆ کراوەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ئیدارەی نوێی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریکا.

 

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، رایگەیاندبو؛ بۆ كۆتایی هێنان بەجەنگی ئۆكرانیا و لەكاتی دەستبەكاربونی وەك سەرۆكی ئەمەریكا ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوە لەگەڵ پوتین دەكات.

105 جار خوێندراوەتەوە