ئیسرائیل: ئاگربەست وەك ئەوەی لە رێككەوتنەكەدا هاتوە جێبەجێ دەكەین

KNN : Kurdish News Network
03:25 - 20/01/2025
جیهان
+
-

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت: كار بۆ جێبەجێكردنی ئاگربەست بەو جۆرەی لە رێككەوتنەكەدا هاتوە دەكەن و جارێكی دیكە رێگە بە حەماس و هیچ رێكرخراوێكی تیرۆرستی نادەن لەسنورەكانیان نزیك ببنەوە، جەختیشدەكاتەوە كە ئێران پشتیوانی كردەوە تیرۆرستییەكانی سەر وڵاتەكەی دەكات.


هەواڵ: (KNNC)


ئەڤیخای ئەدەرعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: وڵاتەکەی بۆ جێبەجێکردنی  ئاگربەستی جەنگ لە کەرتی غەززە بەو شێوەی لە رێككەوتنەكەدا هاتوە كاردەكات، جارێكی دیكە رێگە بەهەڕەشەی تیرۆرستانیش نادرێت بۆ سەر تەلئەبیب.


وتیشی: ئیسرائیل رێگری لەحزبوڵڵای لوبنان لە تەشەنەكردن لەباشوری لوبنان و خۆی پڕچەك كردنەوە دەكات و جارێكی دیكە ئەو حزبە نابێتەوە مەترسی بۆسەر وڵاتەكەیان، هەروەك ئاسانكاری بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ ماڵەكانیان دەكات.


لەسەر كەرتی رۆژئاوای لوبنانیش وتەبێژەكەی سوپای ئیسرائیل راشیگەیاند: چالاكیی تیرۆرستان لەو كەرتە زیاد بوە، بۆیە كاردەكەن بۆ رێگریكردن لەو جۆرە چالاكییانە، ئەوەشی لە شەوی رابردودا رویدا، لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكەن.


لە چاوپێكەوتنەوەی كەناڵی حوڕە، ئەڤیخای ئەدەرعی جەختیكردەوە كە رێگە بە بزوتنەوەی حەماس و هیچ رێكخراوێكی دیكە نادەن لە سنورەكانی ئیسرائیل نزیك ببنەوە یان بارەگایان هەبێت، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە سەرباری رەتكردنەوەی، بەڵام كۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی كردەوە تیرۆرستییەكان بۆسەر وڵاتەكەی دەكات.

119 جار خوێندراوەتەوە