سەرۆكی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت: سەردەمی زێڕینی ویلایەتە یەكگرتوەكانی
ئەمەریكا دەستی پێكرد لەداهاتودا ئەمەریكا بەهێزتر و گەورەتر دەبێت، ئاڵنگاری قورس
روبەڕوی وڵاتەكەیا دەبێتەوە.
هەواڵ: (KNNC)
دوای سوێند خواردنی وەك سەرۆكی (47)ـی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی
ئەمەریكا رایگەیاند: پابەندی دەستور دەبێت و بەئەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەركەكەی جێبەجێ
دەكات، لە ئێستاوە سەردەمی زێڕینی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا دەستی پێكرد.
وتیشی: لەداهاتودا ئەمەریكا بەهێزتر و گەورەتر دەبێت، ئاڵنگاری قورس
روبەڕوی وڵاتەكەیان دەبێتەوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە هیچ كەس و وڵاتێك ناتوانێت
ئەمرەیكا و گەلەكەی بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەكاربهێنن.
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، خودا منی
پاراست بۆ ئەوەی ئەمەریكا گەورە بكەمەوە، راشیگەیاند: ئەمڕۆ كە دەستبەكاردەبێت
دیلەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئازادكراون.
187 جار خوێندراوەتەوە