کەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزمتردەبنەوە و سبەی بەفر دەبارێت

KNN : Kurdish News Network
10:24 - 10/02/2025
کوردستان
+
-

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە و سبەینێش پێشبینی بەفربارین دەکرێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەوردەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان دوو بۆ ســێ پلە نزم دەبێتەوە.

 

سەبارەت بە کەشی سبەینێ سێشەممە رایگەیاند، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەوردەبێت، لەکاتەکانی بەیانی ئەگەری کەمێک دابارینی نمەباران و بەفر هەیە، لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم پاشان کاریگەری شەپۆلەکە درێژدەبێتەوە تاکو کاتەکانی شەو بۆ ناوچە شاخاوییە سنورییەکان، هاوکات لەناوچەکانی سنوری بادینان نمەباران و بەفر دەبارێت.

 


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی:  9پلەى سیلیزى
دهۆک: 10 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ:  10 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 10  پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: -7  پلەى سیلیزى
سۆران: 8پلەى سیلیزى
گەرمیان  : 15 پلەى سیلیزى

800 جار خوێندراوەتەوە