ئەمڕۆ دوشەممە،
د. لەتیف رەشید لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازی کرد لە دانا ئەحمەد مەجید رێکخەری
بزوتنەوەی گۆڕان و شاندێکی یاوەری.
هەواڵ:KNNC
لەکۆبونەوەیەکدا دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی
و ئابوری عێراق بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی تاوتوێکران و سەرۆک کۆمار گرنگی
هەوڵدانی لایەنە سیاسییە کوردییەکانی خستەڕو بۆ گەیشتن بەچارەسەری ڕیشەیی بۆ کێشەکانی
هەرێم و هەنگاوی پراکتیکیی بەرەو لێکتێگەیشتن و کاری هاوبەش و یەکڕیزی لەپێناو پێشکەشکردنی
خزمەت بەهاوڵاتیان و دەستەبەرکردنی مافەکانی سەرجەم هاوڵاتیان.
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە، لەسەر پێویستی پەیڕەوکردنی
میتۆدی دیالۆگی دێموکراسی بۆ چارەسەرکردنی کێشە نیشتیمانیەکانی کوردستان و گرتنەبەری
ئامرازی هاوبەش بۆ بەدیهێنانی یەکڕیزیی نیشتیمانی و بەهێزکردنی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی
ئاستەنگەکانی قۆناغەکە.
لەبەرامبەردا وەفدی بزوتنەوەی گۆڕان سوپاسی سەرۆک
کۆماریان کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی و پەرۆشییان بۆ پاراستنی مافەکانی گەلی کورد
وەک براکانیان لەپێکهاتەکانی تری عێراق دووپاتکردەوە لەپێناو بەهێزکردنی ئاسایش و
سەقامگیری لەهەرێم و وڵات بەگشتی.
180 جار خوێندراوەتەوە