وتەبێژی مامۆستایانی مانگرتو هۆشداری لە دۆخی تەندروستی مانگرتوان دەدات و
ئاشكرایدەكات، تەندروستی مامۆستیانی مانگرتوان خراپە و پێویستییان بەچارەسەری
بەردەوام هەیە، هەروەك داواش دەكات كە سبەینێ كاتژمێر (02:00)ـی پاشنیوەڕۆ سەردانی
خێمەی مانگرتوان بكەن.
هەواڵ: (KNNC)
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، عوسمان گوڵپی، وتەبێژی مامۆستایانی مانگرتو
رایگەیاند: دۆخی مامۆستایانی مانگرتو خراپە و پێویستیان بەچارەسەری بەردەوام هەیە،
وتیشی: دۆخەكە مەترسیدارە و پێویستیان بە پشتیوانی هەمو لایەك هەیە.
رونیكردەوە؛ بەسوپاسەوە لەلایەن رێكخراوەكانەوە داوا لە دوكاندار و
كاسبكارانی شاری سلێمانی كراوە وەك پشتیوانییەك لە مامۆستایانی مانگرتو سبەینێ كاتژمێر
(11)ـی پێشنیوەڕۆ سەرجەم دوكانەكانی سلێمانی دادەخرێن.
وتەبێژی مامۆستایانی مانگرتو ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بۆ پشتیوانی لە
مامۆستایانی مانگرتو كە ماوەی (14) رۆژە مانیان لە خواردن گرتوە و گیانی خۆیان
خستوەتە مەترسییەوە بۆ ئەوەی مافەكانی موچەخۆران و كاسبكاران، بۆیە داوا لە
هاوڵاتیان دەكەن سبەینێ كاتژمێر (02:00)ـی پاشنیوەڕۆ لەبەردەم خێمەی مانگرتوان
ئامادەبن.
80 جار خوێندراوەتەوە