پارێزەرێك لەلایەن دادوەرێك و پاسەوانییەكانیەوە هێرش دەكرێتە سەری و
خەڵتانی خوێن دەكرێت.
هەواڵ: (KNNC)
پەیامنێری كەی ئین ئین رایگەیاند: دوای ئەوەی پارێزەرێك دەچێت بۆ یەكێك لە دادگاكانی
هەولێر، لەلایەن دادوەرێك و پاسەوانییەكانەوە هێرش دەكرێتە سەری و خەڵتانی خوێن
دەكرێت.
بەپێی زانیارییەكانی كەی ئێن ئێن، ئێستا پارێزەرەكە زیندانی كراوە.
شایەتحاڵێكیش بە كەی ئێن ئێنی راگەیاند: لەپاش گەشتنی پارێزەرەكە بەدادگای هەولێر هێرش كراوەتەسەری و بەكەلەپچە كراوی خراوەتە
ناو ئۆتۆمبێلێكەوە.
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر، كەی ئێن ئێن پەیوەندی بە كەسوكاری پارێزەرەكەوە
كرد، بەڵام ئامادەنەبون لێدوان لەسەر روداوەكە بدەن و تەنها ئەوەندەیان وتوە
چاوەڕێ دەكەن حكومەت رێكاری یاسایی بگرێتە بەر.
3125 جار خوێندراوەتەوە