كەشناسێك رایدەگەیەنێت: شەپۆلێكی باران بارین رولە هەرێم دەكات
كە سەرجەم مەترسییەكانی وشكە ساڵی دەڕەوێنێتەوە.
هەواڵ: (KNNC)
محەمەد كەمال، كەشناس رایگەیاند: بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا لە
شەوی (5ـی 2)ـەوە شەپۆلێكی باران بارین كە سەرچاوەكەی دەریای ناوەڕاستە سەرانسەری
ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بەبڕی مامناو بۆ باش باران دەبارێت.
وتیشی: هاتنی باستە هەوایەكی جەمسەی دەبێتە هۆی دابەزینی پلەكانی
گەرما كە (8 بۆ 12) پلەی سیلیزی دادەبەزن و لە هەندێ كاتیشدا خێرایی با (28) كم بۆ
كاتژمێرێك چالاك دەبێت.
رونیكردەوە، دابەزینی
پلەكانی گەرما دەبێتە هۆی بارینی بەفر لە تەواوی ناوچە شاخاویەكانی پارێزگای
سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆك و هەولێر، هەروەها بەپێی پێشبینییەكانیش بەفر لە سەنتەری
شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە.
محەمەد كەمال، كەشناس ئامژاەی بۆ ئەوەشكرد، بڕی بارانی پێشبینی كراو لەنێوان (15 بۆ 45) ملیم دا
دەبێت و شێوازی دابارینەكەشی زستانەیە كە سودێكی زۆر بەكشتوكاڵ دەگەیەنێت و
لەمەترسی وشكە ساڵی دوریان دەخاتەوە و 8/2 كۆتایی بەم شەپۆلە دێت.
2293 جار خوێندراوەتەوە