كێشەی موچەی موچەخۆران بۆ ساڵی 2025 چارەسەر كراوە

KNN : Kurdish News Network
05:15 - 03/02/2025
کوردستان
+
-

لەسەر پرسی موچەی موچەخۆران، هەولێر و بەغداد گەیشتن بە رێككەوتن و وەزیری دارایی هەرێمیش ئاشكرای دەكات  لەچەند رۆژی داهاتودا دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی یەكی ساڵی (2025) دەكرێت.


هەواڵ: (KNNC)


شاندی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و پشكی كوردستانه‌وه‌ رێككه‌وتن و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەسەر پرسی موچەی موچەخۆرانی هەرێم بۆ ساڵی (2025) گەیشتوین بەرێككەوتن و بەهەوڵی هەمو لایەك توانراوە ئێستا كێشەی موچە چارەسەبكرێت.


وتیشی: دەرئەنجامی كۆبونەوەكان بەخێر شكاوەتەوە و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان شایستەی زۆر زیاترن.


لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەیدا وەزیری دارایی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەچەند رۆژی داهاتودا دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی یەكی ساڵی (2025) دەكرێت.

1062 جار خوێندراوەتەوە