سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستگیرکردنی بکوژی محەمەد باقر سەدر و خوشكەكەی
راگەیاند.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ هەینی، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان
رایگەیاند: پاش تێپەڕبونی 45 ساڵ بەسەر تیرۆرکردنیدا، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی وڵاتەوە
بکوژی محەمەد باقر سەدر و خوشەكەی دەستگیركراوە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هەر کەس دەستی بچێتە خوێنی
عێراقییەکان بەدڵنیاییەوە لە هەر کات و شوێنێکدا بێت لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی وڵاتەوە دەدۆزرێنەوە بە
سزای دەگەیەنن.
محەمەد باقر سەدر، یەکێک بو لە کەسایەتییەکانی شیعە مەزهەبەکانی عێراق، یەكێكیشە
لە دامەزرێنەرانی حزبی دەعوەی ئیسلامی،
لەسەردەمی رژێمی پێشودا و لە (9ـی نیسانی 1980) کوژرا.
2860 جار خوێندراوەتەوە