دوای کۆبونەوەی
لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەمو جۆرە
دەستوەردانێک لە کاروباری وڵاتەکەمان رەتدەکەینەوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ هاکان فیدان
وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوەوە، بەگوێرەی راگەیەنراوێکی نوسینگەی سودانی، لە کۆبونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی سوریا و غەززە و لوبنان تاوتوێ
کران و جەخت لەسەر گرنگی پابەندبون بە ئاگربەست کرایەوە.
ئاماژەی
بەوەشکردوە، سودانی ئامادەیی عێراقی دەربڕیوە بۆ هەماهەنگی نێوان وڵاتانی ناوچەکە
بەتایبەت لەگەڵ تورکیا، سەبارەت بەو پێشهاتانەی لە 2019ـەوە لە ناوچەکە رودەدەن،
رەتیشکردوەتەوە سوریا گۆڕەپانی ململانێی ناوچەکە بێت.
سەبارەت بە هاوکی هاوبەش لەگەڵ تورکیا، سەرۆک وەزیران
جەختی لە جێبەجێکردنی ئەو یاداشت و لێکتێگەیشتنانە کردوەتەوە کە لەسەردانەکەیدا بۆ
ئەنقەرە لە مانگی 11ـی ساڵی رابردو واژۆکراون.
هەرلەو کۆبونەوەیەدا، وەزیری دەرەویە تورکیا
جەختیکردوەتەوە لە کارکردن لەسەر پرۆژەی رێگای گەشەپێدانی ستراتیژی و ئاڵوگۆڕی
بازرگانی و هاوکاری بانکی.
56 جار خوێندراوەتەوە