دواى 37 ساڵ لە کۆتاییهاتنى شەڕى هەشت ساڵەى
نێوانیان، عێراق و ئێران ئالوگۆڕى چەند روفاتێکیان کردەوە کە بەشێکی کەمیان ناسراونەتەوە و ئەوان دیکە ناسنامەیان نادیارە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە دەروازەى شەلامجە، پرۆسەى
ئاڵوگۆڕى روفات لەنێوان عێراق و ئێران بەڕێوەچو تێیدا بە هەردولا زیاتر لە 60
روفاتیان رادەستى یەکتر کردەوە کە مێژوەکەى بۆ شەڕى نێوان هەردو وڵات دەگەڕێتەوە
لە هەشتاکانى سەدەى رابردو.
بەپێی زانیاریی میدیا عێراقییەکان، ئێران 41
روفاتى رادەستى عێراق کردەوە کە 16 روفاتیان ناسراونەتەوە و لەبەرامبەردا 25
روفاتیان نەناسراون.
عێراق لەم ئاڵوگۆڕەدا 21 روفاتى داوەتەوە بە ئێران، یەکێک لە
روفاتەکان ناسنامەکەى دیارە و 20 روفاتەکەى دیکەیش نەناسراونەتەوە.
69 جار خوێندراوەتەوە