دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی بکوژی گەنجەکەی رانیەی راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
09:58 - 27/01/2025
کوردستان
+
-

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا توانیویانە بکوژی گەنجەکەی رانیە دەستگیر بکەن.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

لە رونکردنەوەیەکدا دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت: دوای ئەوەی شەوی 25/26/1/2025 لە گەڕەکی شەهیدانی شاری رانیە، بەهۆی دروستبونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان چەند گەنجێکدا کەسێک بەناوی (ژیناڵ ئیبراهیم کەریم) لە دایکبوی ساڵی 2004 کوژرا و سێ کەسیش بریندار بون، پاش روداوەکە ئاسایشی راپەڕین دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچونیان لەسەر ڕوداوەکە ئەنجامدا.

 

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا بکوژەکەیان بەناوی (م ، م ، أ) دەستگیرکرد لە گوندی (زه‌نگڵان) لە پشدەر کە لە هەوڵی دەربازبونیدابوە بۆ ئەودیو سنورەکانی هەرێمی کوردستان.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی (406) لە یاسای سزادان راگیراوە و دانی بە تاوانەکەیداناوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەی بەردەوامە.

1051 جار خوێندراوەتەوە