بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی شێرپەنچە زانکۆی
ئۆکسفۆرد پەرەی بە ڤاكسینێك داوە كە لە توانایدایە (20) ساڵ پێش دەركەوتنی خانەشێر
پەنچەییەكان توشبوەكە بپارێزێت.
تەندروستی: (KNN)
رۆژنامەی ئاوێنەی بەریتانی
بڵاویكردوەتەوە؛ لەبواری خۆپاراستن لە نەخۆشی شێرپەنچە زانایانی زانکۆی ئۆکسفۆرد
بەپەرەپێدانی ڤاكسینێك پێشکەوتنێکی پزیشکی گەورەیان بەدەستهێناوە كە لەتوانایدایە (20)
ساڵ پێش دەركەوتنی خانەشێرپەنچەییەكان توشبوەكە بپارێزێت.
رونیكردوەتەوە، ڤاكسینەكە بەهاوکاری لەنێوان
زانایانی زانکۆی ئۆکسفۆرد و کۆمپانیای دەرمانی گلاکسۆسمیت کلاین (GSK) بەدەستهاتوە، هەروەها توێژینەوەکە لەلایەن پرۆفیسۆر سارا
بلاگدن، کە بەشێک بو لە ئەو گروپەی توانیان پەرە بە یەكەمین ڤاكسینی نەخۆشی (Covid-19) بدەن، سەرپەرشتی
دەكرێت.
ئەوەیخستوەتەڕو، ڤاکسینەکە پڕۆتینە تایبەتەکانی
وەرەمەکان بەئامانج دەگرێت، و رێگری لە گەشەكردنیان دەكات پێش ئەوەی بگوازرێنەووە بۆ
خانەكانی دیكە لەش، هەروەها ئامانجی سەرەكی توێژینەوەکە کوتانی مرۆڤەکانە پێش ئەوەی
توشی شێرپەنجە ببن، ئەمەش لە بواری پزیشکی و خۆپارێزیدا و هەنگاوێکی گرنگە بۆ کەمکردنەوەی
نەخۆشییەکە لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا.
رۆژنامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، پرۆژەی
ڤاکسینی نوێی تایبەت بە شێرپەنچە بڕی (50 ملیۆن پاوەند – 62 ملیۆن دۆلار) وەک بودجە لە کۆمپانیای (GSK) وەردەگرێت.
پرۆفیسۆر سارا بلاگدن، سەرپەرشتیاری
پڕۆژەكە بە رۆژنامەكەی راگەیاندوە: زانایان لە زانکۆی ئۆکسفۆرد بۆ ماوەی سێ ساڵ
کاریان کردوە، تاقیکردنەوەكان بەبەکارهێنانی تەکنەلۆجیای سەردەم و زیرەکی دەستکرد بۆ
شیکردنەوەی وێنەی وردبینی و ڕێکخستنی بۆماوەیی، هەروەها دەستنیشانکردنی ئەو نەخشانەی
کە ڕەنگە ئاماژە بن بۆ مەترسی توشبون بە شێرپەنجە لە داهاتودا.
998 جار خوێندراوەتەوە