ئەندامێکى ئەنجومەنى
نوێنەرانى عێراق ئاشکرایدەکان کە هەردو بانکى رەشید و رافیدەین ئامادەییان
دەربڕیوە تەوتینى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بکەن.
هەواڵ:KNNC
سۆران عومەر، ئەندامى
ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بڵاویکردەوە؛ داوام لە وەزارەتی دارایی عێراق کرد کاتێک
لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ساڵی 2025 کێشەی تێدا نامێنێت لیستەکان رەوانەی
بانکی رەشید و رافیدەین بکات بۆ تەوتین.
ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە
کە لە وەڵامى وەزارەتى دارایی عێراقدا بانکی
رەشید بەنوسراوی ژمارە (٣٧٣ لە١٩/١/٢٠٢٥) دەڵێت: ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ تەوتینی
موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و چاوەڕێین گرێبەستی نێوان بانکەکەمان و فەرمانگەکانی پەیوەندیدار
بکرێت، کاتێک 6 زانیاری فەرمانبەرمان پێ بگات لەڕێی ئەپێکی تایبەت بە بانکەوە لەموبایلەوە
کارتی بانکی توطين کارادەکرێت و بۆ دابەشکردنیش دەتوانرێ لەڕێی لقی بانکە ئەهلیەکان
و دەروازەکانەوە موچەکە وەربگرن.
دەشڵێت: بانکی رافیدەین
بەنوسراوی ژمارە (٣/١/١٢٨ لە ١٩/١/٢٠٢٥) ئاماژە بەوە دەکات ئامادەن بۆ تەوتينی موچەی
فەرمانبەرانی هەرێم و دەرکردنی ماستەرکارتی جیهانی و کارتی ناوخۆیی و وەرگرتنی موچە
لەڕێی بانکە ئەهلیە رێپێدراوەکان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەیانى ئەمڕۆ وەزارەتى
دارایی عێراق جەختى کردەوە کە بۆ ناردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم 30 رۆژ جارێک
دەبێت پرۆسەى تەوتین ئەنجام بدرێت و تا ئێستاش هەرێمى کوردستان ئەنجامى نەداوە.
486 جار خوێندراوەتەوە