78 ساڵ لەمەوپێش و لەکاتى شەڕى ساردى نێوان ئەمەریکا و یەکێتى سۆڤیەت،
کاتژمێرێک دیزاینکرا کە بە کاتژمێرى "رۆژى دوایی" یاخود قیامەت، ویستیان لەو ڕێیەوە جیهان لە مەترسییەکانى شەڕ ئاگادار بکەنەوە، ئێستا
ئەو کاتژمێرە لە حەوت خولەکەوە تەنها 89 چرکەى ماوە و زەوى بەرەو کارەساتى گەورە
بەڕێوەیە.
هەمەڕەنگ:KNNC
بڵاوکراوەى "بوڵیتین-ی زانایانی ئەتۆمی"،
کە بەرپرسن لە جوڵەپێکردنى ئەم کاتژمێرە و هەر خۆشیان دیزاینیان کردوە لە واشنتۆن
باسیان لە مرۆڤایەتیی کرد لەبەردەم مەترسییەکاندا و بۆ ئەمساڵ چرکەکانیان بۆ 89
چرکە کەم کردەوە کە خۆى ساڵى رابردو 90 چرکە بو.
ئەوان هۆشدارى دەدەن کە هیچ کاتێک زەوى هێندەى ئێستا لەبەردەم مەترسیی
کارەساتێکى سەرانسەریدا نییە و سەرۆکى پێشوى کۆڵۆمبیاش کە لەئێستادا سەرۆکى
رێکخراوى "زە ئێڵدەرس"ـە داوا دەکات بە سەرکردایەتیی بوێرانە و
یەکگرتویی چرکەکانى ئەم کاتژمێرە بهێنرێتە دواوە و زەوى و مرۆڤایەتیش لە
مەترسییەکان دوربخەینەوە.
سەرۆکى رێکخراوەکە رەخنەى لە کشانەوەى ئەمەریکاش گرت لە رێککەوتنى
کەشوهەواى پاریس و رێکخراوى تەندروستى جیهانى کە یەکێکى دیکەیە لە ئاڵنگارییەکانى
بەردەم گۆى زەوى و لە ساڵى 2007 بەهۆى مەترسییەکانى گۆڕانى کەشوهەواوە کاریگەریی
لەسەر کاتژمێرەکە دروستبو.
1656 جار خوێندراوەتەوە