بە دەستکەوتێکى گەورەى پزیشکى ناودەبرێت... ژنێک 61 رۆژە بە گورچیلەى بەرازێکەوە دەژى

KNN : Kurdish News Network
09:35 - 26/01/2025
هەمەڕەنگ
+
-

ژنێک لە ئەلاباماى ئەمەریکا ماوەى 61 رۆژە بە گورچیلەى بەرازەوە ژیان دەکات و بەمەش بوە یەکەم کەس لە جیهاندا کە ئەو ماوە زۆرە ژیانى بە گورچیلەى بەرازەوە بەردەوام بێت و تا ئێستاش چارەسەر وەردەگرێت و سەرکەوتنى نەشتەرگەرییەکەشى بە دەستکەوتى پزیشکى ناودەبرێت.


هەمەڕەنگ:KNNC


ئاژانسى هەواڵى ئەسۆشیەیتد پرێس بڵاویکردوەتەوە، توانا لونى، توانیویەتى ماوەى 61 رۆژ بە گورچیلەى بەرازێکەوە بژى و وەک ژنێکى بەهێز ناوى براوە، ئیستا لە پرۆسەى چاکبونەوەدایە و چاوەڕێش دەکرێت تەندروستى بەرەو باشتر بڕوات.

 

ئاژانسەکە ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە سەرکەوتنى ئەم نەشتەرگەییە بۆ یەکەمجار بۆ ئەو ماوەیە هیوایەکى بەخشیوە بە نەشتەرگەریی دانانى ئەندامى ئاژەڵ بۆ مرۆڤ، چونکە پێشتر چوار ئەمەریکى نەشتەرگەریی چاندنى دڵی بەرازیان بۆ کراوە و هیچیان نەیانتوانیوە دوو مانگ پێی بژین.

 

لەبارەى نەشتەرگەییەکەوە، رۆبەرت مۆنتگۆمەرى یەکێک لەو پزیشکانەى بەشدارى لە نەشتەرگەرییەکە کردوە دەڵێت:" ئەگەر لەسەر شەقامەکان لونى ببینین هەرگیز نازانیت ئەمە یەکەم مرۆڤە لە جیهاندا بە ئەندامى جەستەى بەرازێکەوە ژیان دەکات.

 

بڕیارە دواى ئەنجامدانى چەند پشکنینیک و دڵنیابونەوە لە تەندروستى لونى، لەماوەى مانگێکدا رەوانەى ماڵەوە بکرێتەوە.


237 جار خوێندراوەتەوە