بڕیار وایە
رۆژی یەكشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە بدات.
هەواڵ:
(KNNC)
بەشی راگەیاندنی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خشتەی دانیشتنی رۆژی یەكشەممەی بڵاویكردەوە كە تیایدا
هاتوە: لەبڕگەی یەكەمی دانیشتنی ئەنجومەنەكە دەنگ لەسەر هەمواركردنەوەی یەكەمی
یاسایی بودجەی گشتی بۆ ساڵەكانی (2023-2024-2025) دەدرێت.
ئەوەیخستوەتەڕو،
بڕگەی دوەمی دانیشتنەكە تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای هاوتاكردنی بڕوانامە و ئاستە زانستییەكان كە لەلایەن لیژنەی
خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە ئامادەكراوە.
بەشی راگەراندنی
ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بۆ ئەوشەكردوە، ئەنجومەنەكە خوێندنەوەی دوەم بۆ یاسای خوێندنی باڵای لە زانكۆ و پەیمانگا ئەهلیەكان
دەكات.
254 جار خوێندراوەتەوە