نرخی دۆلار دابەزی و وتەبێژی بازاڕی
دراوی سلێمانی لەڕێگەی كەی ئێن ئێنەوە هۆكاری دابەزینی نرخی دۆلار ئاشكرا دەكات.
هەواڵ: (KNNC)
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوەكەی
سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای (KNN)ـی راگەیاند: بەراورد بە دوێنی دوشەممە، نرخی
دۆلار لەبازاڕەكاندا (750) دینار دابەزیوە كە ئێستا نرخەكەی بوە لە (149) هەزار
دینار و (700) دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت هۆكارەكەشی بۆ خستەڕوی دۆلارەوە هەیە كە
بانكی ناوەندی عێراق بڕێكی زیاتری خستوەتەڕو.
وتیشی: یەكێكی دیكە لە هۆكارەكانی
دابەزینی نرخی دۆلاری ئەمەریكی پەیوەندی بە قەبارەی حەواڵەیە بۆ دوبەی كە ئێستا
بڕەكەی كەمی كردوە.
هاوكات، میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردوە،
دوای مانگێك بۆ یەكەمجار نرخی (100) دۆلاری ئەمەریكی لە بازاڕەكاندا دابەزیوە و بە
(149) هەزار دینار و (750) دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
سلێمانی - بەهار عەبدولكەریم
2058 جار خوێندراوەتەوە