ئابوری ئەڵمانیا روبەڕوی قەیرانی قوڵ
بوەتەوە و رێكخراوی پیشەسازی ئەو وڵاتەش هۆشداری لە دابەزینی ئاستی بەرهەمی
ناوخۆیی دەدات و دەڵێت: سێ ساڵە لەسەر یەك گەشەسەندن پاشەكشەی كردوە.
ئابوری: (KNNC)
ئەمڕۆ سێشەممە، رێكخراوە پیشەسازییەکانی
ئەڵمانیا (BDI) رایگەیاند: ئابوری وڵاتەكەیان روبەڕوی قەیرانی
قوڵ بوەتەوە، كە پێدەچێت لە ئەمساڵدا ئاستی بەرهەمهێنانی گشتیی ناوخۆیی بەڕێژەی (0.1%)
داببەزێت.
رونیكردوەتەوە، بەئەمساڵەوە، سێ ساڵە
لەسەر یەك گەشەسەندی ئابوری ئەڵمانیا و بەرهەمهێنان لە پاشەكشەی بەردەوامدایە.
پیتەر لایبینگەر، سەرۆکی رێكخراوكانی پیشەسازییەکانی
ئەڵمانیا لە بەرلین رایگەیاندوە: دۆخی دواكەوتنی گەشەسەندی ئابوری زۆر جدییە، بە تایبەتی گەشەکردن لە کەرتی پیشەسازیدا
توشی داڕمان بوە.
هاوكات، لەسەر گەشەسەندی ئابوری ناوەچی
یۆرۆ یەكێتی ئەوروپا بڵاویكردەوە؛ لەئەمساڵدا كیشوەی ئەوروپا بەگشتی و ناوچەی یۆرۆ بەتایبەتی لەڕوی ئابورییەوە بەرێژەی
(1.1%) گەشەسەندی ئابوری بەخۆیەوە دەبینێت و جیهانیش بەڕێژەی (3.2%) گەشەدەكات،
ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە ئەڵمانیا لەناوچەی یۆرۆ لەوڕی گەشەسەندەوە دوادەكەوێت.
زیادبونی کێبڕکێی و بەرزبونەوەی نرخی تێچوی
وزە لەگەڵ بەرزی رێژەی سود، كاریگەری قورسی لەسەر ئابوری ئەڵمانیا بوە.
360 جار خوێندراوەتەوە