ئیدارەی نوێی سوریا داوای
رادەستكردنەوەی سەرۆكی هەڵاتوی سوریا و یاریدەدەر و نزیكەكانی لە روسیا دەكات.
هەواڵ: (KNNC)
سەرچاوەیەک لە ئیدارەی نوێی سوریا
ئاشكرایكردوە، لە كۆبونەوەی دوێنێ سێشەممە (2024/1/28) سەرۆكی ئیدارەی نوێی ئەو وڵاتە لەگەڵ شاندە باڵاكەی مۆسکۆ،
ئەحمەد شەرع داوای كردوە كە بەشار ئەسەد، سەرۆكی هەڵاتو و یاریدەدەركانی و
نزیكەكانی كە لەرۆژی (8ـی كانونی دوەمی 2024) رویان لە روسیا كردوە رادەستی دیمەشق بكەنەوە.
میدیاكانی جیهان ئاماژەیان بۆ ئەوەكردوە، یەكەم شاندی باڵای روسیا سەردانی سوریایان كرد و دوای كۆتایی هاتنی كۆبونەوەكەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دیمەشق، شاندە روسییەكە ئامادەنەبون لێدوان بۆ
رۆژنامەنوسان لەسەر هیچ یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبونەوەكەی بدەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی
كۆشكی كرملین رایگەیاند: روسیا کار لەسەر بنیاتنانی دیالۆگ لەگەڵ ئیدارەی نوێ لە
سوریا دەکات، هەروەها مۆسکۆ هەوڵدەدات
داهاتوی دو بنکەی سەربازیەكەی لە ئەو وڵاتە یەكلایی بكاتەوە.
380 جار خوێندراوەتەوە