نەتەنیاهۆ دەچێتە کۆشکى سپى و لەگەڵ ترەمپ کۆدەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:09 - 29/01/2025
جیهان
+
-

سەرۆکى ئەمەریکا، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی بانگهێشتی کۆشکی سپی کردوە و بڕیارە هەفتەی داهاتو کۆدەببنەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

نوسینگەی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، نەتەنیاهۆ وەک یەکەمین سەرکردەی جیهان، لە خولی دوەمی سەرۆکایەتیی ترەمپ، بۆ کۆشکی سپی بانگهێشت دەکرێت.

 

بە پێی راگەیەنراوەکە، سەردانەکە رۆژی 4ـی شوباتی مانگى داهاتو ئەنجامدەدرێت، بەمەستی کۆبونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و تاوتوێکردنی بارودۆخی ئێستای غەززە و بەرەوپێشچونی جێبەجێکردنی ئاگربەست.

 

هەر سەبارەت بە سەردانەکە، پێشتر دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبو، بەنیازە باسی چارەسەریی دو دەوڵەتی لەگەڵ نەتەنیاهۆ باس بکات.

 

 دۆناڵد ترەمپ دواى هەفتەیەک لە دەستبەکاربونى، بڕیاری دا بارێکی بۆمبیی دوهەزار پاوەندی، رەوانەی ئیسرائیل بکرێت.

127 جار خوێندراوەتەوە