دادگاى فیدراڵى تاوتوێی سکاڵاى هەڵوەشاندنەوەى چەند وەزارەتێکى هەرێمى کوردستان دەکات

KNN : Kurdish News Network
09:05 - 28/01/2025
کوردستان
+
-

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا، سێ دۆسییەی پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات کە دوانیان پەیوەستن بە هەڵوەشاندنەوەى چەند وەزارەتێکى. 

 

هەواڵ:KNNC

 

بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی ئەمڕۆ سێشەممەى دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، شەش سکاڵا تاوتوێ دەکرێت، لەو ژەمارەیەش سیانیان پەیوەندییان بە هەرێمى کوردستانەوە هەیە.

 

یەکێک لەو سکاڵایانە لەسەر سەرۆکى حکومەتى هەرێم و وەزیرى ناوخۆ تۆمارکراوە و تێیدا داوا کراوە، پێدانى دەسەڵات بە وەزیرى ناوخۆى هەرێم بۆ کەمکردنەوە یاخود زیادکردنى باج و پێبژاردنەکانى هاتوچۆ بەنادەستورى دابنرێت..

 

سکاڵاى دوەم و سێیەمیش لەسەر سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان تۆمار کراوە و تێیدا داواى هەڵوەشاندنەوەى وەزارەتەکانى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و ئەوقاف و کاروبارى ئاینى كراوە و داواش کراوە، حکومەت و پەرلەمانى کوردستان پابەند بکرێن بە دامەزراندنى دامەزراوەى شەهیدان و دامەزراندنى چەند دەستەیەکى تایبەت بە ئاینە جیاوازەکان و گرێدانەوەیان بە ئەنجومەنى وەزیران.

3261 جار خوێندراوەتەوە