بەمەبەستی تاوتوێكردنی دۆخی هەرێم و ناوچەکە و دروستکردنی کۆدەنگی لە پرسە نیشیتمانییەكان، وەفدێكی حزبی زەحەتكێشانی كوردستان سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە (29ی1ی2025)، وەفدێكی حزبی زەحەتكێشانی كوردستان بە سەرۆكایەتی بەڵێن عەبدوڵا، سکرتێری حزبی زەحمەتكێشان و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی گشتی، سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕانیان كرد لە شاری سلێمانی و لەلایەن دانا ئەحمەد مەجید، رێكخەری گشتی و ژمارەیەك لە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانییەوە پێشوازیان لێكرا.
لە دیدارێكدا پتەوكردنی پەیوەندییەكانی هەردولا و دۆخی هەرێم و ناوچەکە و زەرورەتی هاوکاریکردنی لایەنەکان و دروستکردنی کۆدەنگی لە پرسە نیشیتمانییەكان پەیوەست بە هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای کوردستان جەختی لێكرایەوە.
97 جار خوێندراوەتەوە