ئەمڕۆ کاری تیمە تەکنییەکەی دارایی عێراق لە هەولێر
کۆتایی دێت و دەگەڕێنەوە بەغداد و هەر ئەمڕۆش شاندە باڵاکەى هەرێم دەچنە بەغداد و
بڕیارە سبەینێ کۆبونەوەیەکى گرنگ لەگەڵ بەرپرسانى عێراق ئەنجام بدەن.
هەواڵ:KNNC
بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری
کەی ئێن ئێن، ئەمڕۆ کاری تیمە تەکنیکییەکەی دارایی عێراق لە هەولێر کۆتایی دێت
و دەڕۆنەوە بەغداد و وچوار راپۆرت دەدەنە وەزارەتی
دارایی فیدراڵ.
ئاماژەی بەوەشکردوە، راپۆرتەکانى تیمە تەکنیکییەکە
کە ئامادەیان کردوە تایبەتن بە موچەى ئەمساڵ و داهات و خەرجیی مانگى 12ى ساڵى
پار.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەى
ئەمڕۆ شاندى هەرێمى کوردستان دەچنە بەغداد و هەر سبەى کۆبونەوەیەکى گرنگ لەنێوان
شاندەکەى هەرێمى کوردستان و بەرپرسانى عێراق لەماڵى وەزیرى دەرەوەى عێراق بەڕێوەدەچێت.
سلێمانى/ بڕیار نامیق
337 جار خوێندراوەتەوە