كۆبونەوەی نێوان هەسەدە و ئەنەكەسە
كۆتایی هاتوە و هەردولا هاوڕابون لەسەر دروستکردنی شاندی هاوبەش بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ
دیمەشق.
هەواڵ: (KNNC)
پەیامنێری كەی ئێن ئێن رایگەیاند: كۆبونەوەی نێوان فەرماندەى گشتیی هێزەكانی
سوریای دیموكرات (هەسەدە) و شاندى ئەنەکەسە کۆتایی هاتوە و لە کۆبونەوەکەدا پرسی
کورد لە سوریای نوێدا تاوتوێ کراوە.
وتیشی: هەردولا هاوڕابون لەسەر
دروستکردنی شاندی هاوبەش بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ دیمەشق و هاوكات، داوای کۆبونەوەى سێقۆڵی
لەنێوان هەسەدە و ئەنەکەسە و پەیەنەکە کراوە.
لای خۆشیەوە سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نیشتیمانی
كورد لە سوریا (ئەنەکەسە) بە كەی ئێن ئێنی راگەیاند: کۆبونەوەکەیان لەگەڵ فەرماندەی
گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ئەرێنی بوە.
622 جار خوێندراوەتەوە