لەبارەی ناوی دووبارە و زیادەی لیستی
مووچە، غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەڵامی وەزارەتی دارایی و
ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەداتەوە و دەڵێت: هەڵەیەك لەلایەن بەندەوە وتراوە.
دوای تۆماركردنی بەرنامەكە غەریب ئەحمەد پەیوەندی بەبەشی پەیوەندییەكانی كەناڵەكەمانەوە كردوە و ڕای گەیاندوە ئەو ژمارەیەم بەهەڵە وتوە داوایكردوە بسڕێتەوە
ئەمەش دەقی رونكردنەوەكەیەتی:
وەڵام و ڕوونكردنەوەیەك بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم.
هەفتەی ڕابروو، لە نوسینگەی پەڕلەمانیم
لەڕانیە کەناڵی KNN بەرنامەیەکیان لەگەڵ بەندە تۆمارکرد.
لەو بەرنامەیەدا لەبارەی ناوی دووبارە
و زیادەی لیستی مووچە، هەڵەیەك لەلایەن گوتەی بەندەوە وترا لەبارەی ژمارەكان.
بەهۆی ئەوەی بەرنامەكە تۆماركراوبوو،
كاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ كرا و بە بەندەشیان گوتبوو كاتژمێر 10:00ی شەو دادەبەزێت.
پاش بەرنامەکە، هەر زوو لەڕێگای
پەیوەندییەوە ئاگاداری کەناڵەکەم کردەوە، کە ئەو ژمارەیە بە هەڵە لە قسەكانماندا
ڕۆیشتووە و ئەو بەشەی دانەبەزێنن كەباسی ژمارە دەكات، بەڵام بۆ شەوەکەی بەرنامەکە
پەخشکرا بەبێ ئەوەی ئەو ژمارە هەڵەیە لاببەن لەکاتێکدا بەڵێنیان دابوو لاببرێت!.
بۆیە، لێرەوە گلەیی و رەخنەمان
ئاراستەی كەناڵی KNN دەكەین و وەزارەتی دارایی و ڕایگشتیش دڵنیا دەكەین، كە
ئەو ژمارەیان بەبێ خواستی بەندە و بەهەڵە دابەزاندووە.
غەریب ئەحمەد
پەڕلەمانتاری عێڕاق
٢٠٢٥/١/٢٨
105 جار خوێندراوەتەوە