پزیشكێكی گشتی رایدەگەیەنێت:خواردنەوەی كوپێك ئاوی گەرم لە
بەیانیان و پێش نانخواردن بۆ سەرئێشە، كێشەكانی كۆئەندامی هەرس و دەمار، باشتركردنی
سوڕی خوێن لەجەستەدا و پاككردنەوەی لە ژەهرەكان بەسودە.
تەندروستی: (KNNC)
د.رەنا موراد، پزیشكی گشتی رایدەگەیەنێت: خواردنەوەی
ئاوی گەرم لەبەیانیاتدا و پێش نانخواردن سودی زۆری بۆ لەش و تەندروستی هەیە بەتایبەتی ئەو كەسانەی هەوكردنی
جیوب، كێشەی كۆئەندامی هەرس و دەمارییەكان هەیە، هەروەها بۆ باشتركردنی سوڕی خوێن
لەجەستەدا و پاككردنەوەی لە ژەهرەكان.
وتوشیەتی: یەكێك لە سودەكانی خواردنەوەی ئاوی گەرم بۆ
ئەو كەسانەی كە توشی سەرئێشەی پەیوەست بە هەوکردنی جیوبەکانیان هەیە، لە ئەو كێشە
رزگاریان دەكات و ئەو رۆژەی بەیانییەكەی كوپێك ئاوی گەرم دەخۆنەوە تەندروستیان زۆر
باش دەبێت.
پزیشكەكە رونیكردوەتەوە، خواردنەوەی ئاوی گەرم لە
بەیانیاندا، ئاسانکاری بۆ پرۆسەی هەرسکردن دەكات و یارمەتی ئەو کەسانە دەدات كە بەدەست كێشەی هەرس نەكردنەوە
دەناڵێنن، هەروەها یەكێكی دیكە جوڵەی ریخۆڵەكانە زیاد دەكات كە ئەوەش بەسودە بۆ
ئەو کەسانەی قەبزن.
د.رەنا موراد، ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بۆ باشتركردنی کاروچالاكییەكانی
کۆئەندامی دەماری ناوەندی و رێكخستنەوەی کارکردنی مێشک توێژینەوەكان ئامۆژگاریتان دەكات لەبەیانیاندا
كوپێك ئاوی گەرم پێش نانخواردن بخۆنەوە ئەوەش فشارە دەرونییەكان كەم دەكاتەوە،
ئەمە جگە لەسودەكانی دیكەی وەك پاراستنی شێی جەستە، گەرمكردنەوەی لەش بەتایبەتی لەوەرزە ساردەكاندا.
828 جار خوێندراوەتەوە