کامیان تەندروستترە کارکردن لە ماڵەوە یاخود لە ئۆفیسەکان؟

KNN : Kurdish News Network
10:32 - 30/01/2025
تەندروستی
+
-

لەگەڵ سەرهەڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆنا و کەرەنتین، کارکردن لە ماڵەکانەوە لە جیهاندا بوە رۆتین و شێوازێکى نوێ، بەڵام نوێترین توێژینەوەکان باس لە زیانەکانى ئەم شێوازە لە کارکردن دەکەن.

 

تەندروستى:KNNC

 

بەپێی ئەنجامى توێژینەوەیەک کە لەلایەن زانکۆى کامبریجى بەریتانى ئەنجامدراوە، کارکردن لە دەرەوەى ماڵەکان جوڵەى جەستەیی وەک بەپێ رۆیشتن و پایسکیل لێخوڕین زیاتر دەکات بە تێکڕایی 28 خولەک جوڵەت لە رۆژانى بێکارى زیاتر دەبێت.

 

توێژینەوەکە ئەوەى خستوەتەڕو کە جوڵەى جەستەیی لەڕێی چونەسەر کارى رۆژانە هەلى جوڵەى بەردەوام دەدات بە جەستە بەشێوەیەکى بەردەوام و رێکخراو.

 

لە بەرامبەردا توێژینەوەکە گەیشتوەتە ئەو ئەنجامەى ئەو کەسانەى لە ماڵەکانیانەوە کاردەکەن بەتێکڕایی رۆژانە 32 خولەک جوڵەیان کەم دەبێتەوە، بەمەش کەسەکان جوڵە رۆژانەکانیان سنوردار دەبێت بەراورد بەو کەسانەى لە دەرەوە کار دەکەن.

 

ئێلینۆر وینبینى، نوسەرى سەرەکیی ئەم توێژینەوەیە رێنمایی دەداتە هەمو کەسێک کە رۆژانە جوڵەى جەستەییان بەردەوام بێت بۆئەوەى تەندروستیان بە باشى بمێنێتەوە و ئەو کەسانەشى لەماڵەکانیانەوە کار دەکەن پێیان دەڵێت کە بۆ قەرەبوى کەمبونەوەى جوڵەکانیان پێویستە بەپێ رۆشتن ئەنجام بدەن.


80 جار خوێندراوەتەوە