سودی چالاكییە وەرزشییەكان بۆ خوێندكاران

KNN : Kurdish News Network
03:27 - 28/01/2025
تەندروستی
+
-

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردوە؛ راهێنانە وەرزشییە بەردەوامەكان هاوكاری خوێندكاران دەكات ئاستی خوێندنیان بەشێوەیەكی باش بەرزبكەنەوە.

 

هەواڵ: (KNNC)


ژمارەیەك زانای زانكۆی مۆنتریاڵی كەنەدا، توێژینەوەیەكی نوێیان لەسەر راهێنانە وەرزشیەكان بۆ بەرزركدنەوەی ئاستی خوێندن ئەنجامداوە و دەركەوتوە؛ ئەنجامدانی چالاكی وەرزشی بەردەوام یارمەتی خوێندكاران و منداڵان دەدات كە ئاستی خوێندنیان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبکەنەوە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەشداریکردنی منداڵان و مێرمنداڵان لە وەرزشی بەردەوامدا، بەتایبەتی تیمی وەرزشی رێکخراو،  هانیان دەدات زیاتر پابەندبن بۆ بەشداریکردن لە چالاكی پۆلەکانیان كە ئەوەش زادەكات ئەنجامێکی باشتر بەدەستبهێنن.


توێژینەوەكە ژمارەیەك راهێنان و چالاكی وەرزشی خستوەتەڕو كە زیاتر كاریگەری درێژخایەنی لەسەر ئاستی ئەکادیمی لەسەر خوێندكاران هەیە وەك تۆپی پێ، لەشجوانی و چالاكی هونەری وەرزشی.


لە راپۆرتی زاناكانی زانكۆی مۆنتریاڵی كەنەدا ئەوەخراوەتەڕو، ئەو کچە خوێندكارانەی وەرزشی رێکخراویان ئەنجامداوە،  ئەنجامی خوێندنیان بەڕێژەی (8%) زیاتر بوە، هەروەك ئەو خوێندكارانەی بەشدرایان لە وەرزشی هونەریدا كردوە بەڕێژەی (23%) ئەنجامەكانیان بەرزتربوەتەوە.


توێژینەوە نوێكە ئاماژەی بەوە کردوە، ئەنجامدانی چالاكییە وەرزشییەكان هاوكاری منداڵان دەكات توانا سەرەتاییەکانیان لە زۆر بواردا پەرەپێبدەن، لەوانە توانای سەرکردایەتی، مامەڵەكردن لەگەڵ گروپ و تەرکیزکردنی درێژخایەن کە ئەمانە  کارامەییەکانن و دەتوانرێت لە بواری ئەکادیمیدا بەکاربهێنرێن.

75 جار خوێندراوەتەوە