بەپێی توێژینەوە پزیشكیەكان ڕۆژ بە ڕۆژ زانیاری زۆرتر بەدەستدەهێنرێت. كاریگەرییە مەترسیدارەكانی توڕەبون لەسەر تەندروستیی
جەستە، بەڵگە زانستییە نوێیەكان دەڵێن: كاتی ھەر ھەڵچون و توڕەبونێك
ئەگەری توشبون بە جەڵتە ٨ ھێندەی كاتی ئاساییە.
تەندروستیKNN:
توێژینەوەكانی پێشوتریش دەریان خستبو توڕەبون
ئەگەری توشبون بە جەڵتەی مێشك و تێكچوونی ڕیتمی لێدانی دڵ زیاتر دەكات.
لەبەر ئەوەی توڕەبون دەبێتە ھۆی زڕاندنی
خەو و زۆرخۆری و كەمكردنەوەی كاریگەری ھۆڕمۆنی ئەینسۆلین، ڕێگا بۆ توشبون بە
شەكرە خۆشدەكات.
ڕێدفۆرد
ویلیامس سەرۆكی بەشی پزیشكیی لە زانكۆی دیوك دەڵێت: توڕەبون بۆ ھەموو بەشەكانی
جەستە خراپە،ئەو پزیشكە پێشووتر كتێبێكی لەسەر درووستكردنی ستراتیژێكی تاكەكەسی
بۆ ڕێگری لە توڕەبوون نووسیوە.
لە كاتی توڕەبووندا ھۆڕمۆنەكانی ئەدریناڵین
و كۆرتیزۆڵ دەڕژێنە نێو خوێن، ئەوەش دەبێتە ھۆی زیاد بونی لێدانی دڵ و بەرز
بونەوەی فشاری خوێن و ئاستی شەكری خوێن.
توڕەبونی زۆر بۆ ئەو كەسانە مەترسیدارترە
كە ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشیوكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن ھەیە، وەكو ئەو
كەسانەی یەكێك یان زیاتر لەمانەیان ھەیە: بەرزیی فشاری خوێن، بەرزیی ئاستی
چەوریی و زیانمەندی خوێن و جگەرە كێشان.
نەخۆشییەكانی دڵ و بۆرییەكانی خوێن ھۆكاری یەكەمی
مردنن لەم سەردەمەدا.
سەرچاوە:سایتی زانیاری
85 جار خوێندراوەتەوە