دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتی، بە تۆمەتی تاوان
دژ بە مرۆڤایەتی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دوو سەرکردەی باڵای
تاڵیبان دەرکردوە کە یەکێکیان هەیبەتوڵڵا ئاخوندزادە سەرکردەی باڵای گروپەکەیە.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی
ڕۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، لە بەیاننامەکەی دادگاکەدا کە ڕۆژی پێنجشەممە
بڵاوکراوەتەوە هاتوە؛ ئەو دوو سەرکردەیەی تاڵیبان لە دوای گرتنەدەستی دەسەڵات، تۆمەتبارن
بە سەرکوتکردنی کچان و ژنانی ئەفغانستان و بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکانیان و بێ
بەشکردنیان لە کارکردن و خوێندن.
هەیبەتوڵڵا
ئاخوندزادە، سەرۆکی تاڵیبان و عەبدولحەکیم حەقانی، سەرۆکی دادگای باڵای ئەو
گرووپە، ئەو دوو سەرکردە باڵایەی تاڵیبانن کە لە لەلایەن دادگای لاهایەوە
داواکراون.
داواکاری گشتی لە دادگای
لاهای دەڵێت؛ بەڵگەی پێویستیان لەبەردەستە لە وێنە، دەنگ، ڤیدیۆ و تەنانەت شایەتی
کەسەکانیش، کە بونەتە قوربانی دەستی تاڵیبان
ئەوەش
خراوەتە ڕو؛ لەسەر بنەمای تاوان دژ بە مرۆڤایەتی، زوڵم و چەوساندنەوەی ژنان و
کچانی ئەفغانستان بڕیارەکەیان دەرکردوە.
تا ئێستا
سەرکردەکانی تاڵیبان وەڵامی ئەو بەیاننامەیەیان نەداوەتەوە و بێدەنگن، بەڵام
ڕێکخراوەکانی مافی ژنان لە دەرەوە و ناوەوەی ئەفغانستان، خۆشحاڵن و پێشوازیی لەو
هەنگاوەی دادگاکە دەکەن.
ڕێکخراوی
تاڵیبان لە ساڵی 2021وە دوبارە دەسەڵاتیان گرتەوە دەست و بەردەوامیش ئەو ڕێکخراوە
تۆمەتبار دەکرێت بە سنوردارکردنی مافەکانی ژنان، قەدەغەکردنی خوێندن و کارکردن
لێیان و کەمکردنەوەی ئازادی لە ژیانی ڕۆژانەیاندا.
368 جار خوێندراوەتەوە