مەزڵوم عەبدی: پێشوازی لە لێدوانەكانی نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان دەكەین

KNN : Kurdish News Network
05:38 - 24/01/2025
کوردستان
+
-

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایدەگەیەنێت: پێشوازی لە لێدوانەكانی نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ سوریا دەكەن كە ئامانج لێی سەركەوتنی قۆناغی راگوزەری سیاسیە هەروەها پێویستیان بە حکومەتێکە نوێنەرایەتی هەمو نەتەوە و چین و توێژە جیاوازەكان بكات.

 

هەواڵ: (KNNC)


لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بڵاویكردەوە؛ پێشوازی لە وتەكانی گەیر پیدەرسن، نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ سوریا و هەوڵە نێودەوڵەتیەكان دەكەن كە ئامانج لێیان سەركەوتنی قۆناغی راگوزەری سیاسیە لە سوریا.


دەشڵێت: یەكخستنی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەگەڵ پەیكەری دەوڵەتی سوریا، پێویستی كات و  میكانیزمی گونجاو هەیە بۆ ئەوەی ببێتە هۆی بنیادنانی سوریایەکی یەکگرتو كە رەنگدانەوەی فرەچەشنییەکەی مسۆگەر بکات.


فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، گەلانی سوریا پێویستیان بە حکومەتێکە كە نوێنەرایەتی هەمو نەتەوە و چین و توێژە جیاوازەكان بكات و خاوەنی دەستورێکی دادپەروەرانە بێت، بۆ ئەوەی مافی هەموان دەستەبەر بکات و دادپەروەری و یەکسانی بەدیبهێنێت.

935 جار خوێندراوەتەوە