دەمپارتی ئەنجامی کۆبونەوەکەی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ڕاگەیاند و
بڵاویشیكردەوە كە ئۆجەلان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیانى ئاگرەکەی شاری بۆلوکرد.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەمپارتی ئەنجامی کۆبونەوەکەی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ڕاگەیاند
و ئاشكراشیانكردوە كە شاندەکەیان زانیاری پێویستی سەبارەت بەو کۆبونەوانەی ئەنجامی
دەدەن پێشکەش بە ئۆجەلان کردوە.
ئەوەیانخستوەتەڕو، هەوڵەکانى ئۆجەلان بۆ دەستپێکردنەوەى پرۆسەى ئاشتى
بەردەوامە و هەر کاتێک ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنى پرۆسەکە تەواوبو ڕای
گشتی ئاگادار دەکرێتەوە.
شاندەكەی دەمپارتی جەختیان كردوەتەوە كە، بەردەوام دەبن لە جێبەجێکردنى
ئەرکەکانیان بۆ دەستپێکردنى پرۆسەى ئاشتى، چونكە ئەم پرۆسەیە ژیانێکی ئازاد و
یەکگرتو بۆ هەموان بنیات دەنێت و چاوەڕوانیشن
بەشدارییەکى کارا لە هەمو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا دەکەن.
شاندەكەی دەمپارتی ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردوە كە عەبدوڵا ئۆجەلان سەرەخۆشی لە
بنەماڵەی قوربانیانى ئاگرەکەی شاری بۆلوکرد.
700 جار خوێندراوەتەوە