وەزیرى دەرەوەى سوریا
لە کۆبونەوەیدا لەگەڵ سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان کورد وەک خوشک و برا و پێکهاتەیەکى رەسەنى وڵاتەکە ناودەبات و جەختیش لە پاراستنى مافەکانیان دەکاتەوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ، لە داڤۆس سەرۆکى
حکومەتى هەرێم و ئەسعەد شەیبانى، وەزیرى دەرەوەى سوریا کۆبونەوە و هەردولا دۆخى
گشتى سوریا و پەرەپێدانى پەیوەندییە دولایەنەکانیان و پێشهاتەکانى ئێستاى ناوچەکە
تاوتوێ کراون.
لە کۆبونەوەکەدا
وەزیرى دەرەوەى سوریا رایگەیاندوە؛ کورد خوشک و برای ئەوانن و پێکهاتەیەکی گرنگ و رەسەنی
سوریان و وتویەتى:" دڵنیایی دەدەین کە مافەکانیان پارێزراو دەبێت."
فەرمانگەى میدیا و
زانیارى حکومەتى هەرێم لەبارەى ناوەڕۆکى
کۆبونەوەکەوە ئەوەشى خستوەتەڕو کە سەرۆکى حکومەت لەلایەن شەیبانییەوە بانگهێشتى
سوریا کراوە و ئەوەشخراوەتەڕو کە هەردولا هاوڕابون لەسەر پێویستیی پاراستنیی مافی
هەمو پێکهاتەکانی سوریا و لەنێویشیاندا گەلی کورد.
159 جار خوێندراوەتەوە