خواردنەوەى چا
راستەوخۆ دواى نانخواردن بوەتە کەلتورێک لە کوردستان و بەشێکى زۆرى وڵاتە
عەرەبییەکانیش، بەڵام نوێترین توێژنەوە باس لە مەترسییەکانى دەکات و داوا دەکەن ئەو
خوە رابگیرێت.
تەندروستى:KNNC
پێگەى (HealthxChange)ـى سەنگافورە کە تایبەتە بە بابەتە
پزیشکییەکان، نوێترین توێژینەوەى لەبارەى خواردنەوەى چا راستەوخۆ دواى نانخواردن
بڵاوکردوتەوە و دەڵێت: کاریگەریی گەورە لەسەر تەندروستى دروستدەکات.
بەپێی توێژینەوەکە، ئەو
ترشییەى لە گەڵاى چا هەیە کاریگەریی خراپ لەسەر کردارى هەرس دروستدەکات، ئەگەر
کەسەکە ژەمەکەى پرۆتینى تێدابوبێت، راستەوخۆ دواى ئەوە چا بخواتەوە ئەوا ئەو
ترشەڵۆکەى لە چا-یەکەدا هەیە پرۆتینەکە توند دەکات و بەمەش کردارى هەرسکردنەکەى
خاو دەکاتەوە.
ئەوەش باسکراوە کە
خواردنەوەى چا راستەوخۆ دواى ژەم، کاریگەریی لەسەر هەڵمژینى ئاسن دەکات لە لەشدا،
بۆیە پێویستە پێش و پاشى هەر ژەمێک بە یەک کاتژمێر چا نەخورێتەوە.
چا، یەکێکە لە خواردنەوە جیهانییەکان، لە
زۆرینەى وڵاتان بەشێوە جیاواز و بەپێی کەلتورى وڵاتەکان دەخورێتەوە، بەپێی ئەنجامى
ئەم توێژینەوەیەش یەک لەسەر سێی دانیشتوانى جیهان رۆژانە چا دەخۆنەوە.
490 جار خوێندراوەتەوە